جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا نیقابی لە خوێندنگەکاندا قەدەغەکرد

نیقاب
SNN
جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە روونی کردەوە کە بڕیارەکە کەڵەکەکردنی زۆرتر لە 30%ی ئەو خوێندکارانەی کە شارەزایی باشیان لە زمانی ئیتاڵیدا نییە لە یەک پۆلدا قەدەغە دەکات، هاوکات ئامرازی زیادە بۆ فێربوونی زمانەکە دابین دەکات و نیقاب لە قوتابخانەکاندا قەدەغە دەکات.
میلۆنی ئاماژەی بەوەش کرد: ئەگەر منداڵێک تووشی ئاستەنگی گەورە بووەوە لە تێکەڵبوون بە کۆمەڵگەی قوتابخانە، خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان ئاگادار دەکرێنەوە و دایک و باوکان ناچار دەکرێن بەشداری لە وانەی بێبەرانبەری زمانی ئیتاڵیدا بکەن، بە فەرزکردنی سزای دارایی تا 1000 یۆرۆ (نزیکەی 1140 دۆلار) لە حاڵەتی پابەندنیابووندا.
میلۆنی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وتی: قەدەغەکردنی نیقاب مەسەلەیەکی پەیوەستە بە ئاسایشەوە، و وتیشی: کاتێک ژنێک یان، کچێکی بچووک ناچار دەکرێت دەموچاوی دابپۆشێت، لە مافە سەرەتاییەکانی و لە وێنای تێکەڵبوون خۆی بێبەش دەکرێت کە زۆرجار بە دەنگی بەرز بەرگری لێ دەکرێت.
لە مانگی تەمووزدا گرووپی “داهاتووی نیشتمانی” داوای توندکردنەوەی رێکارەکانی کردبوو دژی بەکارهێنانی نیقاب لە قوتابخانەکاندا؛ ئەو گرووپە بەشێک نییە لە هاوپەیمانیی فەرمانڕەوا و دەکەوێتە لای راستڕەوی حزبی میلۆنییەوە، و دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی لە راپرسییەکاندا لە کاتی دامەزراندنیەوە لە شوباتی رابردوودا، وەکو رکابەرێکی سەرەکی دەركەوتووە.
ئەحمەد شەرع: خوێندن لە ناوچە کوردنشینەکان بە زمانی کوردی دەبێت
ئهیلول 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا نیقابی لە خوێندنگەکاندا قەدەغەکرد
3 چرکە لهمهوپێش -
چەکی ئەتۆمیمان ناوێت و دەبێت ئەمریکا بڕیار لەسەر راگرتنی جەنگ بدات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
موبەریدەو فێنککەرەوەکان هەڵگرنەوە پلەکانی گەرما 5 بۆ 7 پلە دادەبەزێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
بەهۆی دروستبوونی ئەگەری ئاگربەست نرخی نەوتی دابەزی
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا نیقابی لە خوێندنگەکاندا قەدەغەکرد
3 چرکە لهمهوپێش -
چەکی ئەتۆمیمان ناوێت و دەبێت ئەمریکا بڕیار لەسەر راگرتنی جەنگ بدات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
موبەریدەو فێنککەرەوەکان هەڵگرنەوە پلەکانی گەرما 5 بۆ 7 پلە دادەبەزێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









