کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی نادیارە و بەرمیلێک بە 275 هەزارە

نەوتی سپی
SNN
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە هەرێمی کوردستان دیارینەکراوە و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان چاوەڕێی بەغداد دەکات. ئەم دواکەوتنە لە کاتێکدایە کە بازاڕی ئازاد تووشی کەمیی نەوت بووە و نرخی هەر لیترێک گەیشتووەتە 1250 دینار، ئەمەش باری دارایی هاووڵاتیانی لە ناوچە شاخاوییەکان قورستر کردووە.
سەلام عومەر عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند وەزارەت بڕ و نرخ دیاری دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ نییە و وادەی دابەشکردنی نەوت نادیارە، لە کاتی دەستپێکردنەوەدا لە مەڵبەندەکانی 8 و 9ـەوە دەستپێدەکەن کە ساڵی ڕابردوو دابەشکردنی نەوت تێیاندا ڕاوەستابوو.
سەرچاوەیەک لە لێژنەی دابەشکردنی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند چاوەڕێی هەوڵی لێژنەکانی وەزارەتن بۆ دابینکردنی نەوتی سپی لە بەغدادەوە.
هەمان سەرچاوە لە هەولێر ئاشکرای کرد تەنانەت لە بازاڕیشدا نەوت کەمە، لە کاتێکدا ساڵانی ڕابردوو حکومەت نەوتی لە بازاڕ دەکڕی و بە نرخی پاڵپشتیکراو دابەشی دەکرد.
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێشعێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
تشرینی دووهم 13, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









