وەزارەتی پێشمەرگە: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هاوکارییە داراییەکانی بۆ هێزەکانمان ڕاگرت

پێشمەرگە
SNN
فەریق روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هاوکارییە داراییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ڕاگرتووە.
بەختیار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی ڕاگەیاند: “ئەو وادەیەی بۆ هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دیاریکرابوو، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی پێشتر لە نێوان هەردوولادا کرابوو کۆتایی هاتووە”، و ڕوونیشیکردەوە کە هاوکارییە داراییەکانی مانگی ئاب و ئەیلوولی 2026 دوا بەشەپارە بووە بەپێی ڕێککەوتنەکە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە لە 21ی ئەیلوولی 2022ەوە تاوەکو 21ی ئەیلوولی 2026 کاری پێدەکرا، واتە بۆ ماوەی چوار ساڵ، و ئێستا یاداشتەکە کۆتایی پێهاتووە، بەمەش ناردنی پارەکە لەلایەن هاوپەیمانانەوە کۆتایی هاتووە.”
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە “وەزارەتی پێشمەرگە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگەکانی ئاب و ئەیلوولی ساڵی 2026 ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕێکەوتی 24ی ئەیلوول دابەشکراوە، و ئەمەش بەپێی ڕێککەوتنەکە دوا بەشە هاوکاری بووە.”
بەختیار جەختیشی کردەوە: “داوامان لە حکومەتی فیدراڵ کردووە ئەم هاوکارییانە قەرەبوو بکاتەوە لە ڕێگەی هەموارکردن و هاوتاکردنی مووچەی پێشمەرگە هاوشێوەی هێزە عێراقییەکان.”
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی بارانبارین دەستپێدەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی بارانبارین دەستپێدەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









