بڕیاری ڕاگرتنی شەڕ لەدەستی ئەمەریکادایە و ئێمە ئامادەین رێککەوتن بکەین بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ

SNN
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئێستا بڕیاری ڕاگرتنی شەڕ لەدەستی ئەمەریکادایەو ئێمە ئامادەین لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا ڕێککەوتنێک لەگەڵ ترەمپ ئیمزا بکەین بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.
پزیشکیان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ” فۆکس نیوز” ی ئەمەریکی ڕایگەیاندووە کە ئێستا بڕیاری كۆتایی لە دەستی ئەمەریکادایە بۆ ئەوەی دیاری بکات كە ئایا دەیەوێت کۆتایی بە جەنگ بهێنێت یاخود نا.
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاژانسە ئەمەریکییەکەی وتووە، کە ئێران ئارەزووی بەردەوامبوونی شەڕ ناکات و کاتێک دەتوانین کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەین، نابێت پەنا بۆ کوشتنی یەکتر ببەین، بەڵام لە ڕاستیدا بە هاندانی ئیسرائیل، ئەم جەنگەیان بەسەردا سەپاندین.
هاوکات پزیشكیان ڕهخنهی له ههڵوهشاندنهوهی ئاگربهستی پێشو گرت و ئیسرائیلی تۆمهتبار كرد بهوهی هانی واشنتنی داوه ئهم شهڕه بهسهر تاراندا بسهپێنێت، له كاتێكدا دهكرا ناكۆكییهكان له ڕێگهی دیالۆگهوه چارهسهر بكرێن.
هەروەها پزیشكیان بە “فۆکس نیوز” ی وتووە، ئێمە ئارەزووی بەردەوامبوونی شەڕ ناکەین، دەبێت ئەمەریکا خۆی دیاری بکات كە ئایا دەیەوێت کۆتایی بە جەنگ بهێنێت یان نا.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران وتووشیەتی، وڵاتەکەی ئامادەیە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ترەمپ ئیمزا بکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، ئەگەر ئیدارەی ئەمریکا دەیەوێت لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بگاتە ڕێککەوتن.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند
3كاتژمێر لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی بارانبارین دەستپێدەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند
3كاتژمێر لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: سبەی بارانبارین دەستپێدەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









