وەزیری گەنجینەی ئەمریكا: وەفدمان رەوانەی وڵاتان كردوە بۆ گۆشەگیركردنی ئابوری زیاتری ئێران

SNN-
وەزیری گەنجینەی ئەمریكا جەختلەوەدەكاتەوە وەفدیان رەوانەی وڵاتانی جیاوازی جیهان كردووە بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتەكان و داواكردنی گرتنەبەری رێكاری توندی ئابوری بەرانبەر ئێران.
سكۆت بێسێت، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا بەیانی ئەمرۆ جەختی كردەوە، واشنتن بەردەوامە لە زیاتركردنی فشارەكان بۆ سەر ئێران لە رێگەی بەئامانجگرتنی سێكتەرەكانی دارایی و فڕۆكەوانی.
راشیگەیاند، بە فەرمانی ئیدارەی ئەمریكا، وەفدیان رەوانەی وڵاتانی جیاوازی جیهان كردووە بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتەكان و داواكردنی گرتنەبەری رێكاری توند بەرانبەر ئێران، وتیشی، ئەم هەوڵانە ئەنجامی ئەرێنییان هەبووە.
روونیشی كردەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی فشاری ئابوری ئێران وەزارەتی گەنجینە ڕێكاری دارایی توندی دژی بانكەكان و كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاریی فڕۆكەوانی سەپاندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لە وڵاتان گەشتەكانی كۆمپانیای ماهان ئەیڕیان راگەیاندووە، لەوانە توركیا و ئیمارات
وەزیری گەنجینەی ئەمریكا دەشڵێت، سەركردایەتیی ئێران دانیناوه بە كاریگەرییە ئابوورییە سەختەكانی جەنگدا، بەتایبەت لەگەڵ دابەزینی بەهای ریاڵی ئێرانی بۆ ئاستێكی پێوانەیی نزم، وتیشی بەردەوام دەبین لە كاركردن، چونكە هێشتا كاری زیاتر ماوە بیكەن.
دوای زیادبوونی هەڕەشەکانی ئێران؛ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ بنکەیەکی سەربازی گواسترایەوە
تشرینی دووهم 11, 2026ترەمپ: ئامادەین بۆ هێرشی سەربازیی
تشرینی دووهم 10, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
تشرینی دووهم 13, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









