عەباس عێراقچی: چاوەڕێی وەڵامی ئەمریکاین لەڕێگەی ناوبژیوانی قەتەرییەوە

SNN-
لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، تیشکی خستە سەر دواین پێشهاتەکان و دۆخی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتن سەبارەت بە پێشنیازە پێشکەشکراوەکانی ئێران.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە ئێستادا وڵاتەکەی لە چاوەڕوانیدایە بۆ ئەوەی وەڵامی کۆتایی لایەنی ئەمریکی پێیان بگات.
عێراقچی ئاماژەی بەوەش کرد کە هەر ئەمڕۆ ناوبژیوانێکی قەتەری دیدار و کۆبوونەوەیەکی تری لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەنجامداوە، بەپێی ڕێککەوتنەکەش بڕیارە تا سبەینێ وەڵامی کۆتایی و هەڵوێستی ئەمریکا لەڕێگەی ئەو کەناڵە ناوبژیوانەوە بە تاران بگات.
لەلایەک دیکەشەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە که هیچ جۆرە گۆڕانکارییەک لە هەڵوێست و ڕەفتارە سیاسییەکانی ئێراندا ڕووینەداوە، و دووپاتیکردەوە که مەرج و رێوشوێنەکانیان بۆ پرسی دووبارە کردنەوەی گەرووەکە تەواو ڕوون و نەگۆڕن.
وەزارەتی نەوتی عێراق: چاوەڕێی هەرێمی کوردستانین ڕێکارەکانی وەرگرتنی نەوت تەواو بکات
تشرینی دووهم 13, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









