پەیامێک لە عەلی زەیدییەوە

0
134

SNN-

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە وتارێکدا پیرۆزبایی جەژنی نەتەوەیی و یادی یەکەمی تشرینی یەکەمی  2026ـی کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی تەواوەتی و یەکجاریی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق (بە وشکانی، ئاسمانی و دەریاوە) و بەدەستهێنانی سەروەریی تەواو و شایستەی وڵات.

سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە دا کە ئەم دەستکەوتە مەزنە بەهۆی پشت بە خوای گەورە و ڕۆڵی باڵای مەرجەعیەتی دینی و قوربانیدانی هێزە ئەمنی و پێکهاتە جیاوازەکان لە تێکشکاندنی داعشدا بەدیهاتووە.

لە تەوەرێکی تری وتارەکەیدا،  زەیدی ڕاشیگەیاند کە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی تشرینی یەکەمی 2026، دەستپێکێکی جددییە بۆ چارەسەرکردنی پرسی چەکی دەرەوەی دەوڵەتی عێراق، بەپێی نەخشەڕێگەیەک و خشتەیەکی زمانی پەسەندکراو کە لە 30ی حوزەیرانی 2027 کۆتایی دێت، بە جۆرێک کە بڕیاری شەڕ و ئاشتی تەنها بە دەست دەسەڵاتی دەستوورییەوە بێت و پێشێلکاری نەکرێت.

حکومەتی عێراق جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە سەرجەم گرووپە چەکدارە بیانییەکان لەسەر خاکی وڵات چەک دەکەن، هاوکات پابەندبوونی خۆی دووپات کردەوە کە ڕێگە نادات خاکی و عێراق ببنە مەترسی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، و لە بەرامبەردا ڕەتیشیدەکاتەوە هیچ دەستدرێژییەکی ئاسمانی یان زمینی لەلایەن هیچ وڵاتێکەوە بۆ سەر عێراق بکرێت.

لە کۆتاییشدا، حکومەتی عێراق دەست دەکات بە دابینکردن و کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوو بۆ پاراستنی سەروەریی ئاسمانی وڵات، هەروەها یاسای حەشدی شەعبی یەکلا دەکاتەوە وەک بەشێکی دانەبڕاو لە سیستمی ئەمنی لە ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندا.

بەشی بکە لە
تاگەکانعەلی زەیدی
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this