ئاکسیۆس: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شاندی ئێرانی دەرکردووە

0
100

SNN-

ماڵپەڕی “ئاکسیۆس” لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی تری ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە شاندی ئێران کردووە کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کردبوو، دەستبەجێ ئەمریکا بەجێبهێڵن، ئەوەش دوای شکستی تەواوی دانوستانەکان لە نێوان هەردوولا.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، بەیانیی ڕۆژی دووشەممە لە کۆشکی سپی باوەڕێک هەبوو بەوەی کە دەکرێت لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئێراندا هەندێک پێشکەوتن بەدەستبێت، بەڵام تاوەکو درەنگانی ئێوارە دەرکەوت کە دانوستانەکان گەیشتوونەتە بنبەست و هیچ ئەنجامێکیان نەبوه.

لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە و لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی مارکۆ رۆبیۆ، نێردەی هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوتا ئێرانییەکەی ئاگادار کردووەتەوە بەوەی کە پێویستە شاندی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بەپەلە شاری نیویۆرک بەجێبهێڵن.

بەپێی زانیارییەکان، شاندە ئێرانییەکە بە عێراقچیشەوە، دوای چەند کاتژمێرێک بەڕێکەوتوون بەرەو فڕۆکەخانە و سواری فڕۆکەیەک بوون کە کاتژمێر 1:20 خولەکی شەوی سێشەممە لە نیویۆرکەوە بەرەو دۆحەی پایتەختی قەتەر فڕیوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this