دەستەی کەشناسی عێراق: شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە

بارانبارین
SNN-
لە درێژەی گۆڕانکارییە كەشوهەواییەکاندا، دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی ئاسمانی و پێشبینییەکانی چەند ڕۆژی داهاتووی وڵات خستەڕوو، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە سیماکانی وەرزی پاییز و فێنکایی ڕوو لە ناوچەکان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026، ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان نیمچەهەور دەبێت و لەگەڵ دابارینی نمەباران، هەندێک کات لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور (هەرێمی کوردستان) هەورەبرووسکەش دەبێت. هاوکات پلەکانی گەرما لە ڕۆژدا لە ئاستێکی مامناوەند و گەرمدا دەبن، بەڵام بەرەبەیان و شەوانە هەست بە فێنکی و سەرمایەکی سووک دەکرێت، لەگەڵ خێرایی بایەکی مامناوەند لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و دابەزینی مەودای بینین بۆ 5 تا 7 کیلۆمەتر لە کاتی باراندا.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی هەینی پێشبینی دەکرێت دۆخی ئاسمانی نیمچەهەور بمێنێتەوە و لە هەندێک ناوچەی هەرێم بارانی مامناوەند ببارێت، لەگەڵ دابەزینی گشتیی پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا.
هەروەها لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەدا، ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و نمەبارانی پچڕپچڕ تۆمار دەکرێت، پێش ئەوەی لە ڕۆژی دووشەممەدا پلەکانی گەرما کەمێک بەرز ببنەوە لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەگەری بارانبارین لە چەند ناوچەیەکی جیاوازدا.
هەواڵی زیاتر
-
پەیامێک لە عەلی زەیدییەوە
42 خولهك لهمهوپێش -
ئاکسیۆس: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شاندی ئێرانی دەرکردووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پەیامێک لە عەلی زەیدییەوە
42 خولهك لهمهوپێش -
ئاکسیۆس: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شاندی ئێرانی دەرکردووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









