رەوتی هەڵوێست دوو پەرلەمانتاری دوورخستەوە

0
72

سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست، عەلی حەمە ساڵح، لە ڕاگەیینراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە ئۆپۆزسیۆنەکەیان بڕیاری کۆتایی لەبارەی دوورخستنەوەی دوو ئەندامی پەرلەمانی سەر بە ڕەوتەکەدا داوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ڕەوتی هەڵوێست کە لە 4/11/2026 بڵاوکراوەتەوە، هەردوو پەرلەمانتار سارا موحسین و سازگار فایەق لەبەر ئەوەی بە پێچەوانەی بڕیاری سەرکردایەتیی ڕەوتەکەوە بەشدارییان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا کردووە، بە تەواوی لە ڕەوتی هەڵوێست دوورکراونەتەوە.

عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم دوو ئەندامە بە هەردووکیان تەنها 1,000 دەنگیان بەدەستهێنابوو و بە سیستەمی کۆتا بووبوونە پەرلەمانتار.

جەختیشی کردەوە: دروشمی بەرهەڵستکاریی ئێمە تەسلیمنەبوون بوو بەم دەسەڵاتە، نەک دەنگی خەڵکی ناڕازی ببەن و تەسلیمی دەسەڵاتی بکەن. زۆر کەس بوون بە مێژوو، پۆست و پارەیان دەستکەوت، بەڵام متمانە و کەسایەتیی خۆیان لەدەستدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this