ترەمپ: پیرۆزبایی لە دیموكراتەكان دەكەم كارم لەگەڵ نەكەن هەموو شتێك ڤیتۆ دەكەم

واشنتۆن — لە دواین پەرەسەندنی سیاسی و دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە یەکەم کاردانەوەیدا سەبارەت بە ئەنجامەکان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی “CBS News” ڕایگەیاند: “پیرۆزبایی لە دیموکراتەکان دەکەم؛ بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵیاندا بۆ بەرژەوەندیی وڵاتەکەمان.”
ترەمپ جەختیشی کردەوە: “باوەڕم وایە دیموکراتەکان دەیانەوێت لەگەڵم کار بکەن؛ ئەگینا من ڤیتۆی هەموو شتێک دەکەم.”
شکاوی لە کۆنگرێس و ڕەخنە لە فۆکس نیوز: سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێکی تری قسەکانیدا، هۆکاری شکستی پارتەکەی (کۆمارییەکان)ی خستە ئەستۆی کەناڵی “Fox News” و ڕەخنەی توندی لێگرتن بەوەی بە بەردەوامی میوانداریی نەیارەکانی لە دیموکراتەکان کردووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە پارتی کۆماری کۆنتڕۆڵی هەردوو ئەنجوومەنی کۆنگرێسی لەدەستداوە بەپێی ئەم ئەنجامە فەرمییانەی خوارەوە:
ئەنجوومەنی پیران: دیموکراتەکان 52 کورسی و کۆمارییەکان 40 کورسییان مسۆگەر کردووە.
ئەنجوومەنی نوێنەران : دیموکراتەکان خاوەنی 215 کورسی و کۆمارییەکان خاوەنی 128 کورسین.
حاکمی ویلایەتەکان: دیموکراتەکان سەرکردایەتیی 26 ویلایەت و کۆمارییەکان 17 ویلایەتیان لە دەستدایە.
دۆسیەی ئێران: لەبارەی گرژییە هەرێمییەکان و دۆسیەی ئێرانەوە، ترەمپ هەڵوێستێکی توندی گرتە بەر و ڕایگەیاند: “شەڕ لەگەڵ ئێران کاتێک کۆتایی دێت کە من بڕیار بدەم کۆتایی پێبێت و ڕاستەوخۆ ڕایبگەیەنم کە کۆتایی هاتووە.”
دوای زیادبوونی هەڕەشەکانی ئێران؛ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ بنکەیەکی سەربازی گواسترایەوە
تشرینی دووهم 11, 2026ترەمپ: ئامادەین بۆ هێرشی سەربازیی
تشرینی دووهم 10, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
تشرینی دووهم 13, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









