وەزارەتی کار داوای تەرخانکردنی بودجە بۆ تۆڕی چاودێریی خێزان و کەمئەندامان لە بودجەی عێراق دەکات

کوێستان محەمەد
SNN-
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، لە هەنگاوێکی فەرمیدا، داوایەکی بەپەلەی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست لە بودجەی فیدراڵی ساڵی 2027دا، بە مەبەستی فریاکەوتنی توێژە هەژارەکان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی نامەیەکی بۆ عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە وو دەڵێت: لە ساڵی 2015ەوە مووچەی سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی ڕاگیراوە، هەروەها پڕۆسەی تۆمارکردنی نوێ بۆ کەمئەندامان لە ساڵی 2013ەوە پەککەوتووە، لە کاتێکدا ئێستا زیاتر لە 100 هەزار خێزانی هەژار و 30 هەزار کەمئەندام چاوەڕێی دەستپێکردنەوە و دابینکردنی مافەکانیانن، لە کاتێکدا بڕی مووچەی ئێستای کەمئەندامان لە هەرێم تەنها 150 هەزار دینارە.
لەم چوارچێوەیەدا، وەزارەتەکە سێ داواکاریی سەرەکیی خستووەتەڕوو:
تەرخانکردنی بڕی 467 ملیار دینار وەک بودجەی ساڵانە بۆ تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان.
یەکسانکردن و بەرزکردنەوەی مووچەی کەمئەندامانی هەرێم بۆ 250 هەزار دینار، بە هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق.
دەستپێکردنەوەی تۆمارکردنی ناوی نوێ بۆ کەمئەندامان و 100 هەزار خێزانی هەژار، پشتئەستوور بە ماددەکانی 14، 30 و 32ی دەستووری عێراق.
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
8كاتژمێر لهمهوپێشعێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
تشرینی دووهم 13, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









