
SNN
بۆ ئەوەی بەخێرایی لیستی مووچەی مانگی 11 و 12 ئامادە بكرێت، ئەمڕۆ یەكە ژمێریارییەكانی سەربە وەزارەتەكان ئاگادار كراونەتەوە، بەخێرایی لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادە بكەن و سیستمی مووچە كارا كراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە سێی تشرینی دووەم، سەرچاوەیەك بە میدیای پارتی راگەیاند، ئێستە خشتەی مووچەی مانگی 11 ی ساڵی 2026 لە سیستم كراوەتەوە لەسەر سیستمی ناوەندی مووچە، گشت یەكە ژمێریاریەكان دەتوانن دەست بكەن بە دروستكردنی خشتەی مووچە و لە ماوەی چەند ڕۆژی ئەم هەفتەیە تەواو دەكرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە بۆ ئەوەی پێش داخرانی حیسابی ساڵ لە عێراق كە لە 20ـی مانگی 12 دەست پێ دەكات، هەرێمی كوردستان دەیەوێ لیستی مووچەی مانگی 12شی ناردبێت و پەسند كرابێت، تا هیچ مووچەیەكی فەرمانبەران نەفەوتێت.
بڕیاریشە ئەمڕۆ مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە بگاتە هەولێر و بەهاتنی، سبەی دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە.
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێشنوێرین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 11
تشرینی دووهم 13, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









