سەرکردایەتی یەکێتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بافڵ کۆدەبێتەوە

0
49
لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN-

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، دیارترینی تەوەری کۆبوونەوەکە بێت.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لە سلێمانی کۆبێتەوە و تێیدا دۆخی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێت.

دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان دیارترین تەوەری کۆبوونەوەکە دەبێت کە دوێنی بەبێ ئامادەبوونی فراکسیۆنی یەکێتی، نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی بەڕێوەچوو و تێیدا دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرا.

دانیشتنەکەی پەرلەمان بە ئامادەبوونی فراکسیۆنی پارتی و پێکهاتەکان هەروەها هەشت پەرلەمانتاری یەکێتی و نەوەی نوێ و ڕەوتی هەڵوێست بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ پەرلەمانی کوردستان بەبێ بەشداریی یەکێتی و زۆرینەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کرا و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this