
SNN-
بەهۆی بەخوڕ بارینی بارانی شەوی ڕابردوو، لافاو لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر دروستبوو، بەو هۆیەشەوە جگە لە زیانە مادییەکان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە گەڕەکی (هەولێری نوێ)، منداڵێک لافاو بردبووی و دواتر تەرمەکەی دۆزرایەوە. هاوکات شۆفێری شۆفڵێکیش کە بەشێوەیەکی خۆبەخش بۆ هاوکاریی و بەهاناوەچوونی خەڵک چووبووە ناوچەکە، بەهۆی بەهێزی و زۆریی لافاوەکەوە گیانی لەدەستدا.
درەنگانی شەوی ڕابردوو، لافاو چوو شوێنە گشتییەکان و ژمارەیەکی زۆر لە ماڵانی هەندێک گەڕەکی شاری هەولێر، لەگەڵ زیان گەیاندن بە چەندین ئۆتۆمبێل کە ئاویان تێچوو.
لە بەرامبەر ئەم کەشوهەوا نائاساییەدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دۆخ و گوزەرانی شاری هەولێر و دەوروبەری پرسییەوە و سوپاسی تیمە جۆراوجۆرەکانی کرد بۆ هەوڵ و بەهاناوەجوونەکانیان بۆ لێقەوماوان و زیانلێکەوتووان.
مەسروور بارزانی پارێزگاری هەولێری ڕاسپارد کە سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان بگرنەبەر بۆ فریاکەوتنی خێرا لە خەڵک و پاراستنی سەلامەتیی گیان و ماڵی هاونیشتمانییان.
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
تشرینی دووهم 13, 2026کچە قوتابییەک لە ئاهەنگی دەرچوونی گیانی لەدەستدا
تشرینی دووهم 13, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
تشرینی دووهم 13, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









