
مووچە
SNN-
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە مووچەکانیان وەردەگرن و هەژماری منیش هۆشداری دەدات و دەڵێت: هەر کەسێک خۆی لە هەژماری من تۆمارنەکردبێت مووچەی پێ نادرێت”.
بە گویرەی ئەو لیستی مووچەیەی کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و تا رۆژی چوارشەممەی کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوامی دەبێت.
لەگەڵ ئەوەی لە ڕۆژی چوارشەممەوە پارەی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە ڕەوانە کراوە، بەڵام وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە دواخست.
پرۆژەی هەژماری من دەڵێت: ئەم مانگە ئەوەی ناوی لە هەژماری من تۆمار نەکرابێت ناتوانێت مووچە وەربگرێت، بە گوێرەی ئەو داتایانەی پرۆژەی “هەژماریی من” بڵاویکردوەتەوە لە تەواوی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و 30 هەزار فەرمانبەر و موچەخۆر خۆیان لە پرۆژەکەدا تۆمار کردوە.
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
2كاتژمێر لهمهوپێشنوێرین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 11
تشرینی دووهم 13, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









