کەتائیبی سەیدولشوهەدا: پێویستە فوئاد حوسێن داوای لێبوردنمان لێبکات

0
77

SNN-

گرووپی کەتائیبی سەیدولشوهەدا، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بەتوندی لێدوانەکانی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە هیچ بەڵگەنامەیەکی پەیوەندیدار بە ڕادەستکردنی چەکەکانی واژۆ نەکردووە.

کەتائیبی سەیدولشوهەدا ڕوونیشیکردەوە، تەنها ئەوە نەبێت بەڵگەنامەی “ڕێککەوتنی سەروەری”ی واژۆ کردووە شانبەشانی چوار گرووپی دیکە، چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆکوەزیران، و جەختیشی کردەوە کە تا ئێستاش پابەندە بە بەڵێنەکانی خۆیەوە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە: “داوا لە هەموو قسەکەرەکان دەکەین، بە تایبەت بەرپرسانی حکومەت، ورد و بەرپرسیاربن لە کاتی گەیاندنی زانیارییەکان و دەربڕینی لێدوانی گشتی.”

کەتائیبی سەیدولشوهەدادا داواش لە فوئاد حوسێن دەکات داوای لێبوردن بکات و دەڵێت:  بەهۆی گەشتە زۆرەکانی ئەو دابڕاوە لە واقیعی ڕووداوەکان و ئاشنا نییە بەوەی لەسەر زەوی ڕوودەدات .

لە کۆتاییدا گرووپەکە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی خولیی، کورتەیەک لە پێشهاتە جۆراوجۆرەکانی ناو گۆڕەپانی عێراقی پێشکەشی وەزیری دەرەوە بکات، تاوەکو ئاگاداری ڕاستییەکان بێت، هاوشانی ڕووداوەکان بڕوات و لە داهاتوودا نەکەوێتە ناو ئەم جۆرە هەڵانەوە.

ئەم راگەیەندراوەی گروپەکە دوای لێدوانێکی فوئاد حوسێن دێت دەبارەی کۆنترۆڵکردنی چەک لە ناوخۆی عێراقدا، وتی: سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ 4 گروپی چەکدار گەیشتووەتە ڕێککەوتن، لەوانەش «عەسائیبی ئەهلی حەق» و «کەتائیبی سەید ئەلشوهەدا» کە قایل بوون بە کۆنترۆڵکردنی چەکەکانیان، لەکاتێکدا دانوستان لەگەڵ «بزووتنەوەی نوجەبا» و «کەتائیبی حزبوڵا» بەردەوامە و سەبارەت بەم دۆسیەیەش لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئێران.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this