وەزیری دەرەوەی عێراق: واشنتۆن بە ڕەسمی داوای داخستنی دەروازە سنوورییەکانمان لەگەڵ ئێران دەکات

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق
SNN-
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی «الجزیرة» رایگەیاند کە واشنتن بە فەرمی داوای لە بەغدا کردووە تەواوی دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران دابخات، جگه لە دوو دەروازە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە بارودۆخی ئێستای ناوچەکە ئاماژە بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ دەکات. ئاشکراشی کرد کە بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، عێراق نزیکەی 60 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە، بەڵام دوای لێکتێگەیشتن لەگەڵ واشنتن و تاران، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لەو گەرووەوە دەستی پێکردووەتەوە.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی بەغدا لەگەڵ تاران و وڵاتانی دراوسێ، فوئاد حوسێن جەختی کردەوە: ئێرانمان ئاگادار کردووەتەوە کە دۆستایەتی و هاوپەیمانی لەگەڵیان قبوڵ دەکەین، بەڵام دەستوەردانیان لە کاروبارە ناوخۆییەکانمان ڕەتدەکەینەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە بەغدا زانیاری هەیە لەسەر ئەو لایەنە بیانییانەی خاکی عێراق بەکاردەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، لە هەمان کاتدا هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی گفتوگۆی ڕاشکاوانەوە ناکۆکییەکانیان لەگەڵ سعوودیە چارەسەر بکەن.
لەبارەی کۆنترۆڵکردنی چەک لە ناوخۆی عێراقدا، وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند کە کۆکردنەوەی چەک دەبێت لە ڕێگەی دیالۆگەوە بێت نەک پێکدادانی چەکداری. ئاشکراشی کرد کە سەرۆک وەزیران لەگەڵ 4 گروپی چەکدار گەیشتووەتە ڕێککەوتن، لەوانەش «عەسائیبی ئەهلی حەق» و «کەتائیبی سەید ئەلشوهەدا» کە قایل بوون بە کۆنترۆڵکردنی چەکەکانیان، لەکاتێکدا دانوستان لەگەڵ «بزووتنەوەی نوجەبا» و «کەتائیبی حزبوڵا» بەردەوامە و سەبارەت بەم دۆسیەیەش لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئێران.
لە کۆتاییدا، وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشیاری دا لەسەر جموجۆڵی داعش و ڕایگەیاند، گروپەکانی سەر بە ڕێکخراوی داعش لە سنووری سوریا لەگەڵ عێراق جێگیربوون، و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسییەش لیژنەیەکی چوارقۆڵی بە بەشداری عێراق، سوریا، ئوردن و تورکیا پێکهێنراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق: چاوەڕێی هەرێمی کوردستانین ڕێکارەکانی وەرگرتنی نەوت تەواو بکات
تشرینی دووهم 13, 2026قالیباف هۆشداریی توند دەداتە ترەمپ؛ هێرش بکەیتە سەر ئێران لێپرسینەوەت لێ دەکرێت
تشرینی دووهم 12, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
تشرینی دووهم 13, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









