ئەمریکا هۆشداری دەداتە عێراق لە دروستبوونی شەڕ و گرووپە چەکدارەکانیش ئامادە نین چەک دابنێن

SNN-
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “المدى”، دونالد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئاگاداریی داوەتە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە مەتەرسیی بەشداریپێکردنەوەی گرووپە چەکدارەکان لە ستراتیژی “یەکێتیی گۆڕەپانەکان” و پەلکێشکردنی وڵاتەکە بۆ ناو جەنگ لە ئەگەری هەر هێرشێکدا بۆ سەر ئێران.
دوای چەند کاتژمێرێک لە پەیوەندییە تەلەفونییەكە، ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوچەی لەتیفیەی باشووری بەغدا توانینیان سێ ئەندامی حەشدی شەعبی دەستگیر بکەن کە لەناو بارهەڵگرێکدا 35 مووشەکیان پێبووە.
لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوە سیاسییەکان ئاشکرایان کردووە کە گرووپە چەکدارەکان سەرۆکوەزیرانیان لەوە ئاگادارکردووەتەوە کە بەهۆی ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ لەگەڵ ئێران لە هەر ساتێکدا، ناتوانن لەم کاتەدا ڕادەستی چەکەکانیان بکەن.
ئەم بەرەوپێشچوونانە لە کاتێکدا دێن کە عەلی زەیدی، دوای شکستی لیژنەی چوارقۆڵی شیعییەکان، ڕاستەوخۆ دۆسیەی دانوستانەکانی لەگەڵ گرووپەکان گرتووەتە دەست. ئەم هەنگاوەش تووڕەیی کەتائیبی حزبوڵڵای لێکەوتووەتەوە و هێرشی توندیان کردووەتە سەر حکومەت و چوارچێوەی هەماهەنگی.
عەقیل عەباس، توێژەر لە بواری سیاسەتی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا مەترسی جەنگ لەگەڵ ئێران ناڕەوێنێتەوە، بەڵکو رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی ترەمپ پێش دەستبەکاربوونی زۆرینەی دیموکراتەکان لە کۆنگرێسی نوێدا، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر ئێران خێراتر بکات.
دوای زیادبوونی هەڕەشەکانی ئێران؛ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ بنکەیەکی سەربازی گواسترایەوە
تشرینی دووهم 11, 2026ترەمپ: ئامادەین بۆ هێرشی سەربازیی
تشرینی دووهم 10, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
تشرینی دووهم 13, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









