ئێران سیستمی راداری بەحرەینی بەچڕی بۆردومان کرد

0
206

SNN

ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ـی تشرینی دووەمی 2026، ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردەوە، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە قۆناخی دووەمی وەڵامی یەکلاکەرەوە بۆ دەستدرێژیی ئەمریکا، راداری سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە لە بنکەی رەفاهی هێلیکۆپتەرەکان لە بەحرەین بە شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی کراوەتە ئامانج.

لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، دەنگی پێکان و وردیی ئامانجگرتنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە ناوچە جیاجیاکانی بەحرەین بیستراوە. ئەمە توانای ئۆپەراسیۆنیی سوپای پاسداران دەردەخات.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمریکا دوای شکستەکەی لە بەرنامەی هاوکاریی کەشتییەکان، کە بە پاساوی قاچاخچێتیی نەوت لە رێگەی گەرووی هورمزەوە دەیکات، ئێستا هەوڵ دەدات لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی سنووردار و هەڕەمەکییەوە سەرنجی جیهان لە راستیی داخستنی ئەم رێڕەوە ئاوییە گرنگە لابدات.

سوپای پاسداران رایانگەیاند، گەرووی هورمز داخراوە و هەر دەستدرێژییەکی ئەمریکا رووبەڕووی وەڵامێکی توندتر و بەهێزتر دەبێتەوە.

ئاشکراشیکرد، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە گرانبەهاکانی ئەمریکا یەک لەدوای یەک دەکەونە خوارەوە. هەروەها ژمارەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی سوپای پاسداران، کە لەم قۆناخەدا ئاراست

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this