ئێران لە ڕێگەی درۆنەوە پیلانی هێرشی بۆ سەر بەرپرسانی ئەمریکا هەیە

0
44

SNN

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی “ئیسرائیل هایۆم”، دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) لەسەر داوای دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمریكا زانیاریی هەستیاری سەبارەت بە پلانی تاران بۆ بەئامانجگرتنی بەرپرسانی باڵای واشنتن داوەتە دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا (CIA). زانیارییەكان پشتڕاستی دەكەنەوە كە ئێران پلانی هێرشی درۆنی بۆ سەر سەرۆك دۆناڵد ترەمپ و گەورە بەرپرسانی ئیدارەكەی داڕشتوە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەكە كە لە زاری بەرپرسانی باڵای هەردو وڵاتەوە وەریگرتوە، لە دوای دەستكەوتنی ئەم زانیارییە پشتڕاستكراوانە، ئیدارەی واشنتن ڕێوشوێنی ئەمنیی توندی گرتوەتە بەر؛ بە جۆرێك كە ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای ئەمریكا بۆ بنكە و شوێنی پارێزراو گوازراونەتەوە، هاوكات دەركەوتنی گشتیی سەرۆك ترەمپیش كەمكراوەتەوە تا لە هەر هێرشێكی چاوەڕوانكراو پارێزراو بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this