بودجەی 2027ی عێراق 42 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە

0
42

SNN

غفران شەممەری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند؛ چارەسەرکردنی کورتهێنانی دارایی لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 پێویستی بە سیاسەتی دارایی ورد هەیە، ئەوەش لە ڕێگەی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتە گشتییەکان دەبێت.

بەپێی خەمڵاندنەکانی لیژنەکە، قەبارەی خەرجییەکان لە بودجەی ساڵی داهاتوودا 217 ترلیۆن دینار تێدەپەڕێنێت، لە بەرامبەریشدا داهاتەکان بە 175 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێن، بەمەش پڕۆژەیاساکە 42 ترلیۆن دینار کورتهێنانی دەبێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختی لەوەش کردەوە کە پاراستنی مووچە و توانای کڕینی هاووڵاتییان دەبێت لە پێشینەی هەنگاوەکانی حکومەت بێت، چارەسەرکردنی قەیرانەکەش نابێت هیچ بارگرانییەکی ئابوورییان بخاتە سەر.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this