وتەبێژی حکوومەتی عێراق: رەشنوسی بودجەی 2027 تەواو بوو، داهاتی نانەوتیش لە بودجە کرایە 19

0
35

SNN-

حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانانی فیدراڵی کۆتاییان بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2027 هێناوە.

ڕەشنووسەکە کۆمەڵێک گۆڕانکاری و نوێگەریی تێدایە، لەوانە بەکارهێنانی شێوازی “بودجەی بەرنامە و کارایی” بۆ یەکەم جار و جێگیرکردنی پاڵپشتیی دارایی نوێ وەک ڕێگەی گەشەپێدان و سندوقی نەوەکان بۆ پاراستنی ئابووری لە پشتبەستن بە نەوت.

بەرزبوونەوەی مێژوویی لە داهاتی ناوخۆیدا

حەیدەر عەبوودی ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا، پشکی داهاتی ناوخۆیی لە بودجەی ساڵی 2027ـدا دەگاتە سەرووی 19%، لە کاتێکدا پێش ساڵی 2026 لە 11% تێنەپەڕیوە. ناوبراو هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیەی بۆ ڕێکارەکانی وشککردنی سەرچاوەکانی گەندەڵی، گەشەپێدانی ئاراستەی دیجیتاڵی، ئۆتۆماتیکردنی دەروازە سنورییەکان و باشترکردنی کۆکردنەوەی باج گەڕاندەوە.

گرێکوێرەی بودجە؛ پرسی نەوت و هەرێمی کوردستان

سەبارەت بە هۆکارەکانی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد کە گفتوگۆ سیاسییەکان و پرسی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان هۆکاری سەرەکین. بەپێی ڕەشنووسەکە، پێویستە هەرێم ڕۆژانە بڕی کەمتر لە 445 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بکات، لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان پێی وایە بەرهەمهێنانی کەمترە لەو ڕێژەیە.

عەبوودی جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی فیدراڵ زانیاری و ڕاپۆرتی لەسەر بەرهەمی زیاتری نەوت لە هەرێم هەیە، بەڵام گفتوگۆ و تێگەیشتنە هاوبەشەکان بەردەوامن تا داهاتی سەرچاوە سروشتییەکان بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this