ژمارەیەک ئەفسەری پێشووی سووپا کودەتای سەربازیی لە عێراق رەتدەکەنەوە

هێزی دژەتیرۆری عێراق
SNN
ژماریەک ئەفسەری پێشووی سووپای عێراق لە پلەی جیاوازی سەربازی ئەمڕۆ یەکشەممە رەتیانکردەوە سەرپەرشتیی کودەتایەکی سەربازیی بکەن.
لە بەیاننامەیەکدا ئەو ئەفسەرانە دەڵێن: “ئەو نامەیە رەتدەکەینەوە کە کەسێک بەناوی ناجح ئەلمیزان تیایدا داوای ئەنجامدانی کودەتای سەربازیی لێکردووین لە عێراق”.
بەیاننامەکە باسی ئەوەشیکردووە کە ئەو کەسەی داوای کودەتای کردووە کەسێکی بەکرێگیراوە و لە وڵاتانی دەرەوە پارەی بۆ دەنێردرێت.
ئەو ئەفسەرانە رەتیشیدەکەنەوە بەشداری کردەیەکی لەو شێوەیە بکەن و داوا دەکەن کەس بەناوی ئەوانەوە لێدوان نەدات، چونکە وەک خۆیان دەڵێن “ئێمە بەشداریی کارێک ناکەین ماڵوێرانیی زیاتر بۆ عێراقییەکان بێنێت وەک لە بەیاننامەکەیاندا هاتووە”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









