هاوپەیمانی فەتح بۆ کازمی: رازی نابین تا سێ ساڵی تر ئەمریکا لە عێراق بمێنێت

لۆگۆی هاوپەیمانیی فەتح
SNN
وتەبێژی رەسمی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت: “بە سەرۆکوەزیرانمان وتووە مانەوەی ئەمریکییەکان لە عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو رەتدەکەینەوە”.
ئەحمەد ئەلئەسەدی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند “ئێمە وەک هاوپەیمانی فەتح لاریمان نییە لە سەردانی کازمی بۆ هەر شوێنێکی دنیا بێت، جگە لە ئیسرائیل”.
ئەسەدی ئەوەشی خستۆتەڕوو کە مادام سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەندا کار دەکات، ئێمە پشتیوانیی تەواوی دەکەین.
وتیشی: “پێمان راگەیاندووە کە بەهیچ شێوەیەک رازی نابین بە مانەوەی سووپای ئەمریکا لە عێراق بۆ سێ ساڵی دیکە و لاریشمان نییە لە سەردانە دەرەکییەکانی کازمی بۆ دەرەوەی وڵات، ئیسرائیل نەبێت”.
هاوپەیمانی فەتح هاوپەیمانییەکی سیاسیی عێراقییە و لە لایەن هادی عامرییەوە ساڵی 2018 دامەزراوە و لە زیاتر لە 17 حیزب و رێکخراو پێکهاتووە.
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 خولهك لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 خولهك لهمهوپێش -
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
56 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 خولهك لهمهوپێش -
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
56 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









