کوشتارگەکەی سەڵاحەدین… کازمی باسی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دەکات

مستهفا كازمى، سهرۆكوهزیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگهى سهرۆكوهزیران
SNN
پاش رفاندنی 12 گەنج و دواتر گولـلە بارانکردنیان لە قەزای فەرحاتیەی سەربە شارۆچکەی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانێکیدا باسی ئەوەیکردووە کە ئۆپراسیۆنێک لەو سنوورە دەستپێدەکەن.
کازمی دوای سەردانی بۆ پارێزگاکە فەرمانیکردووە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و ئاشکرایکردووە کە چەند تۆمەتبارێکی ئەو کوشتارگەیە دەستگیر کراون.
وتیشی: “بەهیچ شێوەیەک رێگە بە سەرهەڵدانەوەی تایەفەگەریی نادەن و لێپێجینەوە لە کەمتەرخەمی رووداوەکانی ئەمدواییە دەکرێت”.
نیوەڕۆی دوێنێ شەممە لیوا قندیل جبوری فەرماندەی پۆلیسی سەڵاحەدین رایگەیاند “تەرمی 8 کەسیان دۆزیوەتەوە لە قەزای فەرحاتیەی سەربە شارۆچکەی بەلەد و تائێستا تەرمی 4 یان دیار نییە کە خۆیان 12 رفێنراو بوون”.
رووداوەکە چەند چەکدارێکی نەناسراو ئەنجامیانداوە و پاش رفاندنیان بە گولـلە سەر و سنگیان پێکراوە.

وێنەی قوربانییەکان
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









