“له پاركى هه‌وارى شار شوێنێك تایبه‌ت ده‌كرێت به نمایشى كارى خانمانى ده‌ستڕه‌نگین”

نمایشكردنى كارى ده‌ستى خانمان له فێستیڤاڵى ژیان له شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
پارێزگارى سلێمانى به‌ڵێنیداوه له پاركى هه‌وارى شار هه‌فته‌ى دوو رۆژ شوێنێك تایبه‌ت بكرێت به نمایشى كارى خانمانى ده‌ستڕه‌نگین.
بەیان بەشیر، سەرۆکی گروپی رستن و چنین لە سەندیکای کرێکاران به SNNى راگه‌یاند: “گروپه‌كه‌ى ئێمه له 40 خانم پێكهاتووه، كه سه‌رجه‌میان ده‌ستڕه‌نگینن و خاوه‌نى به‌رهه‌مى ده‌ستى خۆیانن هه‌ریه‌كه و له بوارێكدا، ئه‌م خانمانه جگه له‌وه‌ى هه‌ریه‌كه و به‌ڕێگه‌ى خۆى به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه ده‌ستى كڕیار، له فێستیڤاڵهكانیشدا به‌شدارى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر به بازاڕكردن بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان بكه‌ن و راسته‌وخۆ به‌ر كڕیاره‌كانیان بكه‌ون”.
وتیشى: “ئێمه كاتێك به‌شدارى له فێستیڤاڵه‌كاندا ده‌كه‌ین بڕێك پاره ده‌ده‌ین وه‌ك یاسایه‌ك بۆ به‌شداریكردن و له به‌رامبه‌ر ئه‌و شوێنه‌ى كه پێمان ده‌درێت بۆ نمایشكردنى به‌رهه‌مه‌كانمان، بۆیه به‌رده‌وام داواكارى و خواستى ئه‌وه‌مان هه‌بووه شوێنێكمان هه‌بێت به‌بێ به‌رامبه‌ر كارهكانمانى تێدا نمايش بكه‌ین”.
بەیان بەشیر روونیشیكرده‌وه: “راسته ئێمه له ئێستادا ژماره‌مان 40 خانمه، به‌ڵام خانمێكى زۆر به به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بێنه ناو گروپه‌كه و هه‌لى ئه‌وه‌یان هه‌بێت به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش بكه‌ن”.
سەرۆکی گروپی رستن و چنین لە سەندیکای کرێکاران بۆ یه‌كه‌مجار له‌ڕێگه‌ى SNNه‌وه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد: “هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بهڵێنیپێداوین کە هەفتەی دوو رۆژ لە پارکی هەواری شار شوێنێکی تایبەت بۆ ئەو خانمانە دابینبکات كه كارى ده‌ستڕه‌نگینى ده‌كه‌ن به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى کاری خۆیانی تێدا نمایش بكه‌ن”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









