“لێدوانی بەرپرسانی بەغدا بۆ ناردنی 320 ملیار دینارەكە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكەیە”

مستهفا كازمى، سهرۆكوهزیرانى عێراق و دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: بەهۆی ئەوەی یاسای قەرز كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە بۆیە رەوانەكردنی هەر بڕە پارەیەك بۆ هەرێم پەیوەستە بە رادەستكردنی نەوتهوه، دهشڵێت: “قسهكانى وتهبێژى حكومهتى عێراق پێدهچێت تهنیا بۆ ئاسایی كردنهوهى دۆخهكه بێت”.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “ئەگەر حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ بتوانن بە زووی بگەنە رێككەوتن، ئەوا دەتوانرێت تا پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی واژووی لەسەر دەكرێت عێراق پارە بۆ هەرێم بنێرن، بەڵام لە ئێستادا یاسای قەرز كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەپێی یاساكەش سەرۆكوەزیرانی عێراق ناتوانێت بەردەوام بێت لە ناردنی 320 ملیار بۆ هەرێمی كوردستان”.
وتیشى: “ئەو لێدوانانەی لەلایەن بەرپرسانی عێراقییەوە دەدرێن پێدەچێت زیاتر بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخەكە و دەستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا بن، چونكە بە جێبەجێكردنی یاسای قەرز نەوت بەرامبەر پارە دیاریكراوە، بۆیە لە هەموو حاڵەتەكاندا تەنیا رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەتوانێت درێژە بدات بە ناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم”.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە كاتێكدایە كە شەوی رابردوو ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی حكومەتی عێراقی لهمیانى بهشداریكردنى له بهرنامهیهكى تهلهفزیۆنیدا رایگهیاند: “ناردنی 320 ملیار دینارەكەی هەرێم بۆ مووچەی فەرمانبەران بەردەوامی دەبێت، ناردنى مووچه تێكهڵى كێشه و ململانێى سیاسى ناكهین”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









