بەرپرسێکی ئەمریکی: ترەمپ ویستوویەتی هێرشبکرێتەسەر وێستگەیەکی ئەتۆمی ئێران

ترەمپ لە نوسینگەکەی
SNN
بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ میدیاکانی ئاشکراکردووە: ترەمپ هەفتەی رابردوو لە کۆبوونەوەیەکیدا بژاردەی هێرشکردنەسەر سەرەکیترین وێستگەی ئەتۆمی ئێرانی تاوتوێکردووە و لەلایەن وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت و چەند بەرپرسێکی دیکەوە لەو پلانە پاشگەزکراوەتەوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی راگەیاندووە: هەفتەی رابردوو ترەمپ لە نوسینگەکەی لە کۆشکی سپی لەگەڵ مایک پێنس جێگری سەرۆک، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە، کریستۆفەر میڵەر وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت، فەرماندە مارک مایڵی، سەرۆک ئەرکانی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە و خواستی خۆی نیشانداوە بەوە ئەمریکا بۆردومانی وێستگەیەکی ئەتۆمی ئێران بکرێت بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا لەوە پاشگەزیانکردووەتەوە.
لەو راوێژەدا بەرپرسانی ئەمریکا پێیان راگەیاندووە، هێرشێکی لەوجۆرە مەترسی دروستبوونی شەڕێکی گەورەی لێدەکەوێت. هەر لەوبارەیەوە بەرپرسەکان چەند سیناریۆیەکیان بۆ ترەمپ باسکردووە کە لە کاتی هێرشێکی لەوجۆرەدا ئەگەری هەیە رووبدات و لەسەر بنەمای ئەو سیناریۆیانە ترەمپ بڕیاریداوە کە پلانەکەی جێبەجێ نەکات.
ترەمپ کە لە ئێستادا تەنیا دوو مانگی ماوە لەسەر کورسی دەسەڵات، هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە سیاسەتێکی توندی دژ بە ئێران پەیڕەوکردووە، بە کشانەوەی لە رێککەوتنی ناوەکی و سەپاندنی سزای قورس بەسەر ئێراندا بە ئامانجی وشککردنی داهاتی ئەو وڵاتە.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









