یەکێتی ئەوروپا: سەبارەت بە لەسێدارەدانی 21 کەس لە عێراق نیگەرانین

وێنە: SNN
SNN
یەکێتی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکیدا نیگەرانی نیشاندا کە 21 تاوانبار لە زیندانی ناسریە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە، یەکێتیەکە دەڵێت: “دژی سزای لەسێدارەدانین لە هەر بارودۆخێکدا بێت”.
لە راگەیەندراوەکەدا، کە ئەمڕۆ لە هەژماری فەرمی نوسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو: “21 کەس بە تۆمەتی تیرۆر لە بەندیخانەی ناوەندی ناسریە لەسێدارەدراون، یەکێتی ئەوروپا بە توندترین شێوە ئەو کارە ئیدانەدەکات و هاوسۆزی خۆی نیشانی کەسوکاری ئەو 21 کەسە دەکات، یەکێتی ئەوروپا دژی سزای لەسێدارەدانە لە هەر بارودۆخێکدا جێبەجێکرابێت”.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “یەکێتی ئەوروپا لەسێدارەدان بە سزایەکی نامرۆیی دادەنێت بەتایبەت کە ئەگەر هەر کەموکورتییەک لە پرۆسەی دادوەریشدا هەبووبێت، چیتر ناتوانرێت سزاکە هەڵبوەشێتەوە”.
یەکێتی ئەوروپا داوا لە بەرپرسانی عێراقی دەکات لە داهاتوودا خۆیان لە بڕیاری لەسێدارەدان بەدووربگرن و ئەو سزایە لە وڵاتەکەدا نەهێڵن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









