
بەندیخانەیەکی گیراوانی داعش
SNN
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرایکردووە “لە گرتووخانەکاندا کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەربڵاو تەشەنەی کردووە و هۆشداریی دەدات لە روودانی کارەسات بەهۆی پشتگوێخستنی ئەو پرسە لەلایەن حکومەتەوە”.
لایەنە تەندروستییەکانیش پێشتر ئاگاهییان دابوو لەوەی بەهۆی قەرەباڵغییەوە بەندیخانەکان بوونەتە ژینگەیەکی لەبار بۆ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
ئەنەس عزاوی ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لەعێراق دەڵێت: “کۆرۆنا تەنگی بە گرتووخانەکان هەڵچنیوە بە جۆرێک 500 تووشبوو تۆمارکراوە تا ئەمڕۆ، جگە لە تووشبوونی 700 پاسەوان و دەرگاوان و 12 حاڵەتی مردنیش بە کۆرۆنا هەبووە”.
وتیشی: “پێویستە هەرچی زووە لایەنە تەندروستییەکان هەنگاوی بەپەلە بنێن لە پاکژکردنەوەی رۆژانەی هۆڵەکانی بەندکراوان و کەمکردنەوەی ژمارەیان لەناو گرتووخانەکاندا”.
ئامارە نا رەسمییەکان دەریانخستووە کە نزیکەی 60 هەزار بەندکراو لە بەندیخانەکانی عێراق هەن، بەپێی راپۆرتی لیژنەی کۆمەڵایەتیی پەرلەمانیش توانای وەرگرتنی گیراوان لەو بەندیخانانە تەنها 10 هەزار کەسە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









