بەشار ئەسەد کچە مامێکی خۆی لە پۆستێکی گرنگدا دادەنێت

عەلیا ئەلئەسەد
SNN
سەرۆکی سوریا عەلیا ئەلئەسەد-ی کچە مامی خۆی وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی سوریا بۆ دڵنیایی دادەمەزرێنێت، کە ساڵی 1952 پێکهێنراوە و گرنگترین دامەزراوەیە لە سوریا دوای دامەزراوەی باجەکان.
رۆژی پێنجشەممە فەرمانی دامەزراندنی دکتۆرە عەلیا دەرچووە و چاوەڕێدەکرێت لەم مانگەوە دەستبەکار بێت، زۆرێک لە چاودێرانیش بە گومانن لەوەی کچە مامەکەی ئەسەد بتوانێت ئەو پۆستە هەستیارە بەڕێوە ببات.
عەلیا ئەسەد کچی برای حافز ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریایە کە ناوی محەمەد-ە، یەکێکبووە لە کەسە نامۆ و تەماوییەکانی خانەوادەی ئەسەد و لە تەمەنێکی گەنجیدا لە دۆخێکی تەمومژاویدا گیانیلەدەستداوە.
لە دوای مردنی باوکی، عەلیا و براکانی راستەوخۆ لەلایەن حافز ئەسەدەوە ئەرکی بەخێوکردنیان وەرگیراوە و وەک خەڵکی لازقییە بە کەناڵی عەرەبییەیان وتووە، هیچ زانیارییەکیان لەسەر باوکی عەلیا نییە.
کچە مامەکەی ئەسەد نەقیبی پزیشکانی دەرمانسازە و لەئێستادا بووەتە بەڕێوەبەری کۆمپانیای دڵنیایی سوریا کە خەزێنەکەی زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێدایە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









