“ره‌وانه نه‌كردنى بودجه بۆ په‌رله‌مان مه‌ترسى له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق دروستده‌كات”

به‌شیر حه‌داد، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: په‌رله‌مانى عێراق
SNN
جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: دواكه‌وتنى ره‌وانه كردنى پرۆژه‌یاساى بودجه بۆ په‌رله‌مانى عێراق كاریگه‌رى نه‌رێنى ده‌كاته سه‌ر دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق له مانگه‌كانى داهاتوودا.
به‌شیر حه‌داد، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق نیگه‌رانه له دواكه‌وتنى ره‌وانه نه‌كردنى پرۆژه‌یاساى بودجه بۆ په‌رله‌مان و ده‌ڵێت : “دواكه‌وتنى ره‌وانه كردنى پرۆژه‌یاساى بودجه بۆ په‌رله‌مانى عێراق مه‌ترسیداره، چونكه كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه له مانگه‌كانى داهاتوودا”.
جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئێمه له ئێستادا چاوه‌ڕێى حكومه‌تین بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژهیاساكهمان بۆ بنێرن و گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ین”.
به‌شیر حه‌داد ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا هه‌یه و ره‌وانه نه‌كردنى پرۆژه‌یاساى بودجه كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر دۆخى دارایی عێراق ده‌بێت، به دڵنیاییه‌وه دهبێتههۆكارى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران”.
قسه‌كانى به‌شیر حه‌داد له‌كاتێكدایه كه دوێنێ عه‌باس عهتافى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاند: “نیگه‌رانییه‌كى گه‌وره له‌نێو په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه به‌هۆى دواكه‌وتنى ره‌وانه كردنى پرۆژه‌یاساى بودجه بۆ په‌رله‌مان”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









