
روحوڵڵا زەم
SNN
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کۆماری ئیسلامیی ئێران (روحوڵڵا زەم)ی رۆژنامەنووسی نەیاری خۆی لەسێدارەدا کە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی فەسادی خرابووە پاڵی.
جگە لەو تۆمەتانەی درابووە پاڵی، روحوڵڵا زەم، کە لە فەرەنسا ژیاوە، لەلایەن ئێرانەوە بە کارکردنیش بۆ دەزگا هەواڵگرییە بیانییەکان تۆمەتبارکرابوو.
ئاژانسی میهری ئێران رایگەیاندووە “دادگاییکردنی روحوڵا بە 6 دانیشتن تەواو بووە و ماوەی 5 مانگیشی پێچووە، تۆمەتەکانیشی ئەوەبوون کە هەوڵی (گەندەڵی و فەسادی داوە لەسەر زەوی) لە ماوەی ساڵی 2016 تا رۆژی دەستگیرکردنی.
ئاژانسەکە دەڵێت: “روحوڵڵا دوو کەناڵی تەلەفزیۆنیی بە ناوەکانی ئامەد نیوز و سیدای مەردوم بەڕێوە بردووە و کاری سیخوڕیشی بۆ فەڕەنسا کردووە تا ساڵی 2018”.
پیشتر غولام حسێن ئیسماعیلی وتەبێژی دادوەریی ئێران رایگەیاندبوو “دادگا پشتیوانیی سزاکەی سەر روحوڵڵا زەم دەکات بە لەسێدارەدانی”.
میدیا جیهانییەکان پێشتر باسی ئەوەیان کردبوو “ئەو رۆژنامەنووسە بەنیازی چاوپێکەوتنی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە سەردانی عێراقی کردووە، بەڵام بە فێڵێکی هەواڵگریی سوپای پاسداران، لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن هەواڵگریی عێراقەوە دەستگیرکراوە و رادەستی ئێران کراوەتەوە”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









