رێزان شێخ دلێر: قوباد تاڵەبانی زۆر بەڕوونی وتوویەتی نایانەوێت بێ ئەنجام بگەڕێنەوە

ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوەی شاندەکەی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی و پەرلەمانتارانی عێراق زۆر بەڕوونی وتوویەتی، ئەوان بۆ رێككەوتن هاتوون و نایانەوێت بە بێ ئەنجام بگەڕێنەوە.
ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بیروبۆچوونەی كە پێشتر لە لایەن پەرلەمانتارە عەرەبەكان دروستبوو بوو لەسەر هەرێمی كوردستان و شاندی دانوستاندكاری هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی زۆر گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە لە ئێستادا ئەوەش دوای ئەوەی شاندەكەی حكومەت هاتنە پەرلەمانی عێراق و بەڕاشكاوانە باسیان لە وردەكاری گفتوگۆ و دانوستانەكانیان كرد بۆ دەستەی سەرۆكایەتی و سەرۆك فراكسیۆن و ئەندامانی لیژنەی دارایی و یاسایی پەرلەمانی عێراق
ئاماژەی بەوەشكرد، قوباد تاڵەبانی لە پەرلەمانی عێراق گەرەنتی داوە بە پەرلەمانتاران و ئامادە بووانی كۆبوونەوەكە كە لەحاڵەتی گەیشتن بە ڕێككەوتنیان لەگەڵ حكومەتی عێراق ئەگەر لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ئەو رێككەوتنە وەك خۆی جێبەجێ نەكرا، “ئەوا وەرن لە هۆڵە گەورەكەی پەرلەمان بانگم بكەن و لێپرسینەوەم لەگەڵ بكەن”، بۆیە زۆر بەڕوونی ئەوەی بە ئامادە بووانی كۆبوونەوەكە گەیاندووە كە ئەوان بۆ رێككەوتن هاتوون و نایانەوێت بە بێ ئەنجام بگەڕێنەوە.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكیتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بە دڵنیاییەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا دانیشتن و كۆبوونەوەكانی شاندی باڵای حكومەتی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و حزبی عێراق بەردەوامییان دەبێت تا ئەوكاتەی هەردولا دەگەنە رێككەوتنێك كە لە بەرژەوەندی هەردولادا بێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









