“ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق دوابخرێت بۆ پایزى ئه‌مساڵ”

كارمه‌ندێكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق | فۆتۆ: واسق خزاعی / Getty
SNN
ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی سەربە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ژماره‌ى ئه‌و حزبانه‌ى خۆیان تۆماركردووه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن زیادیكردووه، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌رى هه‌یه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دوابخرێت بۆ پایزى ئه‌مساڵ”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سەعید كاكەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی سەربە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق به SNNى راگه‌یاند: “به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه تا ئێستا له‌به‌رده‌سته 225 حزب خۆیان تۆماركردووه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنى پێشوو زیادبووه، چونكه هه‌ڵبژاردنى پێشوو ته‌نیا 205 حزبه خۆیان تۆماركردبوو، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى 400 رێكخراو و كاندیدى سه‌ربه‌خۆ خۆیان تۆماركردووه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا”.
سه‌عید كاكه‌یی له‌باره‌ى ئه‌و حزبانه‌ى كه تا ئێستا كۆنگره‌یان نه‌به‌ستووه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هه‌ر حزبێك پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆنگره نه‌به‌ستێت مافى به‌شداریكردنى له‌ده‌ستده‌دات، چه‌ند رۆژێك پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر تاوه‌كو ئه‌و كاته كۆنگره‌یان نه‌به‌ستبێت ناتوانن بچنه پرۆسه‌ى ده‌نگدانه‌وه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئەنجوومەنی كۆمسیارانی سەربە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى ئه‌نجامنه‌دانى هه‌ڵبژاردن له 6ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ باس له‌وه‌شده‌كات: “تا ئێستا حكومه‌تى عێراق و ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، له ئێستاشدا زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كارتى بایۆمه‌ترى له‌بیرى كارتى ئه‌لیكترۆنى به‌كاربهێنرێت”.
روونیشیده‌كاته‌وه: “تا ئێستا 60%ى ده‌نگده‌رانى عێراق كارتى بایۆمه‌ترییان هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا 40%یان ئه‌و كارته‌یان نییه كه به‌رامبه‌ره به زیاتر له 11 ملیۆن ده‌نگده‌ر، ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا ده‌رگاى ساخته‌كاریی گه‌وره واڵا ده‌كات، هه‌ربۆیه‌شه زۆرینه‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه مه‌به‌ستیانه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت پێداگرى ده‌كه‌ن كه مێژوویه‌كى تر بۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م هاووڵاتییان له‌ڕێگه‌ى كارتى بایۆمه‌ترییه‌وه ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران ناتوانێت واده‌ى دیاریكراوى هه‌ڵبژاردن بگۆڕێت، ئه‌وه ته‌نیا له دهڵاسهڵاتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندایه”.
سه‌عید كاكه‌یی زیاتر باس له ئه‌گه‌رى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكى ئەنجوومەنی باڵاى دادوه‌رى عێراق داواى له ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى كردووه به‌روارێكى تر بۆ هه‌ڵبژاردن دیاریبكرێت، له‌ئێستاشدا جوڵه‌یه‌كى سیاسى هه‌یه له‌نێو لایه‌نه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن دوابخرێت بۆ پایزى ئه‌مساڵ، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكى واقیعییه”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئەنجوومەنی كۆمسیارانی سەربە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق باس له دۆخى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ده‌شڵێت: “رێژه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى كارتى بایۆمه‌ترى ده‌نگدان له هه‌رێمى كوردستان زۆر زۆر نزمه، پێویسته هاووڵاتییان بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ى ده‌نگدان كارتى بایۆمه‌ترى نوێبكه‌نه‌وه و هه‌یانبێت، ده‌نا ده‌رگاى ئه‌نجامدانى ساخته‌ری واڵا ده‌كه‌ن”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









