ئێران نمایشی گەورەترین کەشتی جەنگی خۆی کرد

کەشتی جەنگی مەکران
SNN
ئێران گەورەترین كەشتی سەربازی خۆی لەمێژوودا نمایشكرد، كە ھەڵگری ھیلیكۆپتەرەكانە بە ناوی مەكران، نووسینگەی راگەیاندنی ھێزەكانی دەریاوانی ئێرانی رایگەیاند: رۆژی چوارشەممەی داھاتوو ھەڵگری ھیلیكۆپتەرەكان “مەكران” و كەشتی شەڕكەری “زەرە”ی مووشەكھاوێژ وەردەگرن، بۆ ئەوەی ھەردوو كەشتییەكە بەشداری لە مانۆڕەکان ئیقتیداری مووشەكیدا بكەن، كە بڕیارە لە گەرووی ھورمز ئەنجامبدرێت، دوای ئەوەی كەوتنە ژێر تاقیكردنەوە سەركەوتووەكان لە دوو ناوچەی دەریایی دوور و نزیك.
مەكران بنكەیەكی سەرئاوە بۆ ھێزە چەكدارەكانی دەریاوانی ئێرانی و دەتوانێت 6 ھیلیكۆپتەر و ژمارەیەك لە بەلەمە سەربازییەكان و چەند كۆمەڵەیەك لە ھێزەكانی تایبەتی دەریاوانی لە خۆ بگرێت، ھەڵگری ھیلیكۆپتەرەكان، یەكێكە لە گەورەترین كەشتی سەربازی لە مێژووی ئێران، مەزندە دەكرێت بخرێتە ژێر فەرماندەی ھێزەكانی دەریاوانی بۆ جێبجێكردنی ئەركەكان لە باكووری زەریای ھندی و گەرووی باب مەندەب و دەریای سوور.

هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









