وەزیری نەوتی عێراق: هەرێم پابەند نەبووە بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت

کێڵگەیەکی نەوتی عێراق
SNN
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت “هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان کە رێکخراوی ئۆپیک سەپاندوویەتی، ئاشکراشیدەکات “نرخی نەوت لەمساڵدا سەقامگیریی بەخۆیەوە دەبینێت لە نزیک 57 دۆلار بۆ بەرمیلێک”.
ئیحسان عەبدولجەبار راشیگەیاند “کەمکردنەوەی بڕی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لەلایەن سعودیەوە کارێکی باشە و بازاڕەکان سەقامگیر دەکات و وا دەکات هیچ نەبێ لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵدا بەرمیلێک نەوت لە 57 دۆلاردا بووەستێت”.
وەزیری نەوتی عێراق دەشڵێت: “تکامان کردووە قەرەبووی زیاد فرۆشیی نەوت کە لە رابردوودا هەبووە، دوابخرێت و لێمان گەڕێن تا قەیرانی دارایی بەرۆکمان بەر دەدات”.
وتیشی: “هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان و ئەو کارەشیان 79٪ ئاستی پابەندبوونەکانی بەبەرهەمهێنانەوە هێناوەتە خوار کە ئۆپیک بڕیاری لێداوە”.
وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایدەکات “هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بەو رێککەوتنە سەرەتاییەی لەگەڵ ئێمە هەیبوو بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بۆ 80 هەزار بەرمیلی رۆژانە و بێ گوێدان بە ئێمە 430 هەزار بەرمیلی رۆژانەی خۆی فرۆشتووە”.
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








