کارەبای عێراق لەسەر “فرۆشتنی دوو وێستگە بە کۆمپانیای کار” روونکردنەوە دەدات

وزەی کارەبا لە عێراق
SNN
دوای ئەوەی لە میدیا عێراقییەکانەوە دەنگۆی فرۆشتنی دوو وێستگەی کارەبا لە رومێلە و بەسڕە بە کۆمپانیای کار بڵاوکرایەوە، وەزارەتی کارەبای عێراق ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە، لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت وەزیری کارەبایان لەسەر ئەو بابەتە بانگهێشتکردووە.
وەزارەتی کارەبای عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: ئەوان هیچ وێستگەیەکیان بە هیچ کۆمپانیایەک نەفرۆشتووە و ناشیفرۆشن، بڕیاربووە لە ساڵی 2014دا کۆمپانیای کار وەبەرهێنان بۆ سێ هەزار مێگاوات کارەبا لەو وێستگانەدا بکات بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و ئێستاش هەمان پرسە زیندوکراوەتەوە.
هەر لە کاردانەوەی ئەوەدا بەهادین نوری ئەندامی لیژنەی وزە و نەوت لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە: پێشنیازی فرۆشتنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی رومێلە و شەتی بەسرە بە کۆمپانیای کار کارێکی نادروستە، بۆ ئەو مەبەستەش بانگهێشتی وەزیری کارەبا دەکەن و کۆنفرانسێکی هەواڵی لەگەڵدا سازدەکەن.
راشیگەیاند: حکومەت ناچارنییە ئەم وێستگانە بفرۆشێت، بەڵکو لە توانایدا هەیە چاکیان بکاتەوە لە چوارچێوەی سیستمی نیشتیمانی وزەی کارەبادا.
پێشتر و بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک، کە رێککەوتی 12ی کانوونی دووەم بەسەرەوەیە، پێشنیازکراوە هەردوو وێستگەی کارەبایی رومێلە و شەتی بەسرە لە پارێزگای بەسرە خاوەندارێتییەکانیان بخرێنە سەر کۆمپانیای کار، پاش ئەوەی لەلایەن کۆمپانیا جیهانیەکانەوە بەهاکانیان دەخەمڵێندرێن و لەبەرامبەردا کۆمپانیاکە بە بەهای هەردوو وێستگەکە وێستەگەیەکی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا دروست بکات لە هەر شوێنێک وەزارەتی کارەبا داوای بکات.
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








