چاوساغی سەرەکیی داعش لە شاخی قەرەچوغ دەستگیر کرا

هێزی تایبەتی عێراقی
SNN
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند “چاوساغی سەرەکیی داعشیان لە چیای قەرەچووغ لە سنووری مەخمور دەستگیر کردووە”.
ئۆپراسیۆنی دەستگیر کردنی ئەو سەرکردەیەی داعش لە ناوچەی کەنعوس بووە لە قەزای شەرگات-ی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە “بەردەوامن لە گرتن و راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە هەر جێیەک خۆیان حەشار دابێت”.
دەشڵێت: “مەفرەزەکانی یەکەی هەواڵگریی سەربازیی فیرقەی 14 بەهاوکاریی فەوجی 2ی لیوای 50ی پیادە توانیویانە چاوساغەکەی داعش لە سنووری چیای قەرەچووغ قۆڵبەستبکەن”.
بەپێی بەیاننامەکە، ئەو سەرکردەیەی داعش چاودێریی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی کردووە و زانیاریی لەسەر کۆکردوونەتەوە و یەکێک لە کوڕەکانیشی سەرپەرشتیی یەکەی قەناسی کردووە لە گرووپی داعش.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









