ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مستەفا کازمی و لیژنەی دارایی ئاشکرادەبێت

SNN
مەکتەبری سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی راگەیەندراوێک دەربارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی و سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاودەکاتەوەو تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کۆبوونەوەکە لە نێوان دەسەڵاتی یاسا دانان و جێبەجێکردندا بەشێوەکی باش بەرێوەچوو، داواشکرا بەزوترین کات وردەکارییەکانی بودجە تەواو بکرێت بۆ ئەوەی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات.
کازمی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجە کە لە چەند رۆژی رابردوودا گەیشتە دەستی حکومەت دەریدەخات کە نیازی چاکسازی لە بوارەکانی، دارایی و ئابووریدا هەیە، لەگەڵ پشتیوانی کردن لە کرتە ئابوورییە گرنگەکانی عێراق، کە دەتوانێت بەشێکی زۆری کێشە ئابوورییەکانی عێراق چارەسەر بکات.
کازمی لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی بەهای نەوت کرد کە چۆن کاریگەری لەسەر کەمردنەوەی کورتهێنای بودجەی عێراق دەبێت، لەگەڵ بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکان کە کاریگەری دووبارە لەسەر باشترکردنی دۆخی ئابووریی عێراق دەبێت.
لە کۆبوونەوەکەدا کازمی جەختی لە دابەشکردنی داهاتی عێراق کردەوە بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر تەواوی پارێزگاکانی عێراقدا بەبێ جیاوازی، دووبارە عێراق بخرێتەوە سەر هێڵە ئابوورییە راستەکەی خۆی، هەروەها جەختی لەوەکردوە کە پێویستە کۆبوونەوەکانی نێوان دەسەڵاتی یاسادانانن و جێبەجێکردن زیاتربێت، بە رۆحی یەک تیم پێکەوە کاربکەین، پێویستی هەڵسانەوەی عێراق لەم دۆخەو دەرهێنای لەم دۆخەی کە ئێستا تیایەتی.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









