دوای کۆرۆنای گۆڕاوی بەریتانیا، نەوەیەکی نوێی هەمان ڤایرۆس لە کالیفۆڕنیا دەردەکەوێت

نەوەی نوێی کۆرۆنا
SNN
دوای ئەوەی کۆرۆنای گۆڕاو لە بەریتانیاوە سەریهەڵدا، لە کاتی ئێستادا دووبارە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا و بەتایبەت لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا روو لە زیادبوون دەکەنەوە و توێژەرانیش ئاماژە بەوەدەکەن کە نەوەیەکی نوێی کۆرۆنا سەریهەڵداوەو بازدانێک دووبارە لە جیناتیا دروستبووە، تاکە ئامۆژگاریش لەم کاتەدا هەمان خۆپاراستنە کە هاووڵاتییان پەیڕەویان دەکرد.
توێژەرانی ئەمریکا بەشێوەی رێکەوت لێکۆلێنەوەیە لە ڤایرۆسە نوێکەی کۆرۆنای بەریتانی دەکرد، بەڵام دەرکەوت کە نەوەیەی نوێی کۆرۆنا بە بازدانی جینی جیاوازەوە لە کالیفۆڕنیا دەرکەوتووەو هەر ئەوەشە کە وایکردووە دووبارە ڤایرۆسەکە بەشێوەی زۆر خێرا و چالاک بڵاوبێتەوە.
توێژەران دڵنیای ئەوە دەکەن کە نەوە نوێکەی کۆرۆنا کە لە کالیفۆڕنیا دەرکەوتووە مەترسی بە هیچ جۆرێک لە نەوەی یەکەم و دووەمی کۆرۆنا زیاتر نییە، هاووڵاتییان تەنیا بە خۆپاراستن و ماسک کردن و نەرۆشتنە شوێنی قەرەباڵغ دەتوانن خۆیانی لێ بپارێزن و لەکاتی تووشبوونیشدا دەتوانن هەمان رێگەچارەی پێشتری چارەسەر بۆ کۆرۆنا بەکاربهێنن.
سایتی CNN ئاماژەی بەوەکردووە نەوە نوێکەی کۆرۆنا 5 حاڵەتی لە وڵاتی ئیسڕائیل تۆمارکردووە، ئەمەش ئەو راستییە دەردەخات کە کۆرۆنای نوێی کالیفۆڕنیا پێدەچێت لە جیهاندا بڵاوبووبێتەوە، بەڵام دووبارە توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە کۆرۆنای نوێ مەترسی لە نەوەکانی پێشووی کۆرۆنا زیاتر نییە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









