
SNN
دوای ئەوەی رەغدی کچی سەدام حسێن لە چاوپێکەوتنێکیدا نیازی خۆی بۆ چوونەناو سیاسەت و بەدەستهێنانی پێگەیەکی سیاسی لە عێراق خستەڕوو، لیژنەی شەهیدان لە پەرلەمانی عێراق یاداشتێکی ناڕەزایی بڵاوکردەوە.
لیژنەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە نوسراوێکدا کە بۆ وەزارەتى دەرەوەى عێراقی ناردووە باسی لە چاوپێکەوتنەکەى رەغد کردووە لەگەڵ کەناڵی عەرەبیە و بە پێشێلکارى ناوبردووە بەرانبەر گەلى عێراق و قوربانیانى دەستى رژێمى بەعس.
هەروەها داوایکردووە باڵیۆزی سعودیە بانگهێشتبکرێت و یاداشتى ناڕەزایی پێشکەش بکرێت بەو پێیەى کەناڵی عەرەبیە لەو وڵاتەوە پەخش دەکرێت، داواى بانگهێشتکردنى باڵیۆزى ئوردنیشى کردووە، بەو پێیەى رەغد لەو وڵاتە دادەنیشێت.
لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە، رەغد سەدام حسێن کچی دیکتاتۆری پێشووی عێراق نهێنییەکانی مەترسیدارترین ماوە لە مێژووی عێراقدا باسدەکات.
رەغد لە چاوپێکەوتنەکەیدا مەرامی خۆی باسدەکات بەوەی دەیەوێت رۆڵێکی سیاسیی وەربگرێت لە وڵاتەکەی خۆی.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









