کازمی دەستگیرکردنی باندێکی بکوژی خۆپیشاندەرانی راگەیاند

SNN
سەرۆکوەزیرانی عێراق درەنگانی ئەمشەو لە تویتەری خۆی دەستگیرکردنی ئەو گروپەی پارێزگای بەسرەی راگەیاند کە چالاکوانانیان کردبووە ئامانج.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە “باندی مەرگ کە لە بەسرە دۆستەکانمانیان دەكوشت و مەرگیان لە شەقامەکانی ئەو شارە خۆشەویستە بڵاودەكردەوە، رۆحە پاکەکانیان لەناو دەبرد، كەوتنە چنگی پاڵەوانانی هێزە ئەمنییەكانمان تا ئامادە بکرێن بۆ دادگاییکردنێکی عادیلانە”.
کازمی ئەوەشی نووسیوە کە سەرجەم بکوژانی خۆپیشاندەران و چالاکوانانی عێراق دەدەنە دادگا بەوەی “ئەمڕۆ بكوژانی جینان مازی و ئەحمەد عەبدولسەمەد، سبەینێش بكوژانی ڕیهام و هیشام هاشمی و سەرجەم غەدرلێكراوانی تر، دادگەری نانوێت”.
لە دەی مانگی شوباتی ساڵی 2020، ئەحمەد عەبدولسەمەد، پەیامنێری کەناڵی دیجلە، لەگەڵ سەفا غالی وێنەگری هەمان کەناڵ، بەدەستی چەکدارە چالاکەکانی ناو شارەکە کوژران.
عەبدولسەمەد بە هەڵوێستی پشتگیریکەرانەی بۆ خۆپێشاندەران ناسرابوو، میلشیاکانی ئێرانی لە عێراقدا رەتدەکردەوە و کاری زۆر لەسەر رووماڵی کارە مەترسیدارەکانی ئەوان لە شارەکەدا دەکرد.
بەرلەوە، هەریەکە لە حوسێن عادل، چالاکوان و کاریکاتێریست و هاوژینەکەی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تیرۆرکران.
ئەو دوو هاوژینە پێشتر بەشداریی خۆپێشاندانەکانیان کردبوو، بەهانای خۆپێشاندەرانەوە دەچوون. بەرلەوەی لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ شوقەکەیان، بدرێنە بەر دەستڕێژی گولـلە و تیرۆر بکرێن.
رۆژی 1ی تەمموزی ساڵی پار شرۆڤەكاری بواری ئەمنیی، هیشام هاشمی لە بەردەم ماڵەكەی لە ناوچەی زەیونە لە شاری بەغدا لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە، تیرۆركرا.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە تیرۆركردنی هیشام هاشمی رانەگەیاندووە.
هیشام هاشمی ساڵی 1973 لە بەغدا لەدایكبووە و شارەزا و شرۆڤەكار بووە لە بواری گرووپە چەكدارەكان و چەندین لێكۆڵینەوەی لەوبوارەدا هەیە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









