
بیڵ گەیتس
SNN
بیڵ گەیتس دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت باس لە مەترسییەکانی سەر ژینگە دەکات و دەشڵێت: “چارەسەری قەیرانەکانی کۆرۆنا زۆر زۆر ئاسانە، بەراورد بە چارەسەری ئەو کێشە و قەیرانانەی کە رووبەڕووی ژینگەبوونەتەوە”.
بیڵ گەیتس کە ئێستا بە چالاکوانێکی دیاری بواری ژینگە دادەنرێت، لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاماژەی بەوەکرد: “ساڵانە 51 ملیار تۆن لە گازە ژەهرینەکان تێکەڵ بە ژینگە دەکرێت لە سەرتاسەری جیهاندا، دەبێت ئەم ژمارەیە بۆ سفر کەمبکەینەوە”.
گەیتس وتیشی: تەکنەلۆژیا دەتوانێت هاوکارێکی گەورەبێت لە پاراستنی ژینگەدا و ئەگەر جیهان وزەی کارەبا لەرێگەی با و وزەی خۆرەوە بەدەستبهێنێت ئەوا رێژەی ئەو گازە ژەهرینانەی کە تێکەڵ بە هەوا دەبن %30 کەمدەکات.
وتیشی %70ی هۆکارەکانی ژەهراویبوون دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و ستیل و سیستەمی گواستنەوە..هتد.
گەیتس باسی لەوەکرد کە جیهان درک بە مەترسییە راستەقینەکانی تێکەڵبوونی دوانەئۆکسیدی کاربۆن بە هەوا ناکات.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









