“هەرکەسێک بڵێت تورکیا دیلەکانی لە گارە کوشتووە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت”

SNN
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەنقەرە بڕیاریداوە بە لێپرسینەوە لە هەرکەسێک کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان باس لەوەدەکات “13 دیلی تورک لە بۆردومانێکی تورکیادا لە چیای گارە کوژراون”.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە: بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە تورکیا وتوویانە کە ئەو دیلانە لەلایەن تورکیاوە کوژراون و بەوهۆیەشەوە ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، دوو پەرلەمانتاری هەدەپەش لەنێو ئەو کەسانەدان بەناوەکانی هودا کایا، عومەر فاروق.
داواكاری گشتی ئهنقهره، دهڵێت: دوای دەستنیشانکردنی بڵاوکراوەی وەکو “تورکیا کەمپی دیلەکانی بۆردومانکردووە”و ھاوشێوەکانی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گرتەی ئەو ھاوڵاتییانەی کە پێشتر لەلایەن پەکەکە/کەجەکەوە دهستگیركراون، لە “چوارچێوەی ماددەی 7/2ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی و لە چوارچێوەی ماددەی 301ی یاسای سزاکانی تورکیا، بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە گەلی تورک، دەوڵەتی کۆماری تورکیا، دامەزراوه و بەشەکانی دەوڵەت، لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە ئەو گرتانە بڵاودەکەنەوە، دەستیپێکردووە”.
13 دیلی تورکیا کە پۆلیس و سەرباز و میتیان لەنێودابووە، لەمیانی شەڕ و پێکدادانەکانی هێزەکانی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکەدا کوژراون و ئەو دوو لایەنەش یەکتری بە کوشتنی ئەو کەسانە تۆمەتباردەکەن.
كۆما جڤاكێن كوردستان، كهجهكه، رایگەیاند، تورکیا لە چیاى گارە لە ڕێگەى فڕۆکەکانیەوە سەرجەم دیلەکانى خۆى کوشت و بۆردوومانی ئهو شوێنهی كردووه كه سهربازه دیلهكانی خۆی لێبووه.
خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا پەکەکەی بە کوژرانی ئەو دیلانە تۆمەتبارکرد و وتی: “بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانمان 13 هاووڵاتی بێتاوانی بێچەکی تورکیا گولەبارانکران، 12 لەو کەسانە فیشەک نراوە بە ناوچەوانیانەوە و یەکێکی دیکەش فیشەک بەر شانیکەوتووە و دواتر تەرمەکانیان لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە دۆزرانەوە”.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









