سزای 2 جار لەسێدارەدان بۆ ئەو ژنە دەرچوو کە 2 منداڵی لە پردێکەوە فڕێدایە خوار

دایکە تاونبارەکە و منداڵەکانی
SNN
دادگای باڵای کەرخی شاری بەغدا سزای 2 جار لەسێدارەدانی بە خنکاندن بۆ ئەو ژنە دەرکرد کە منداڵەکانی لەسەر پردی ئەئیمەوە لە شاری بەغدا فڕێدایە ناو رووباری دیجلەوە.
رۆژی 18ی مانگی 10ی ساڵی پار دایکێک لەسەر پردی “ئەئیمە” لە بەغدای پایتەخت دوو منداڵی خۆی فڕێدایە ناو رووباری دیجلەوە و دەوترا بەھۆی کێشە و گرفتی دایکەکە لەگەڵ ھاوسەرەکەی بووە.
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەکەی ساتی فڕێدانی منداڵەکانی، چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ داوایان لەدەسەڵاتداران کرد ھەرچی زووە ئەو دایکە تاوانبارە دەستگیربکەن و ببرێتە بەردەم دادگا.
ھاوکات پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، کە توانیویانە ئەو دایکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵی دەستیپێکردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و وتویەتی، کە بەھۆی بوونی کێشە لەگەڵ ھاوژینەکەی پێشووی ئەم کارەی ئەنجامداوە.
پردی ئەئیمە ھەردوو بەری کازمیە و ئەعزەمیە لەسەر رووباری دیجلە بەیەکەوە دەبەستێتەوە تەواوی سەر پردەکە بە کامێرای چاودێری کۆنترۆڵکراوە و ئەوەش بووەھۆی ئەوەی بتوانن ئەو ئافرەتە بناسنەوە و دەستگیری بکەن.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









