
وێنەی ساتی رووداوەکە
SNN
چەند سەرچاوەیەکی وەزارەتی ناوخۆی لیبیا ئاشکرایانکرد ئەمڕۆ یەکشەممە فەتحی پاشاغا وەزیری ناوخۆی حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبی لە خۆرئاوای تەرابلوس لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بووە.
کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی وەزیرە لیبییەکە لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە رێگەی لێگیراوە و بە هەڵە تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی کاروانەکەی دەکرێت و ناوبراو بە سەلامەتی رزگاری دەبێت.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا و پاش دروستبوونی تەقە، هێرشکارێک دەکوژرێت و دووانی دیکەیان بە دیلی دەگیرێن لەلایەن پاسەوانانی وەزیرە لیبییەکەوە کە لە بنەڕەتدا هێرشکارەکان 4 چەکدار بوون.
لە ئێستادا لیبیا لە سەرووبەندی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەکەیدایە بەپێی ئەو رەشنووسەی لە لێکگەیشتنی کۆڕبەندی تونسدا هاتە ئاراوە لەنێوان لایەنە ناکۆکەکانی ئەو وڵاتەدا بەچاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









