پەیمانی ناتۆ: فراوانکردنی ئەرکەکانمان لە عێراق لەسەر داوای حکومەتی بەغدا بووە

لۆگۆی ناتۆ و نەخشەی عێراق
SNN
نێردەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند “فراوانکردنی ئەرکەکانیان لە عێراق لەسەر داوای حکومەتی ئەو وڵاتە بووە”.
لە بەیاننامەیەکیدا قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی لە میانی پێشوازیکردنی لە پیێر ئۆڵسن فەرماندەی ناتۆ لەعێراق، پەرۆشیی بەغدای دووپاتکردووەتەوە لە هەماهەنگیی نێوان هەردوولا بۆ پتەوکردنی بواری سەقامگیری.
بەیاننامەکە باسی ئەوەشیکردووە کە بەغدا سوودی زۆری لە شارەزایی و پسپۆڕیی ناتۆ وەرگرتووە لە بواری ئەرکە سەربازییەکاندا.
بەیاننامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لەسەر داوای عێراق ئەرک و دەسەڵاتەکانی ناتۆ فراوان کراوە و لە داهاتووشدا هەر هەنگاوێکی لەمجۆرە بدرێت لەسەر داوا و خواستی لایەنی عێراقیی دەبێت.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو یانز ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ رایگەیاند ئەركی هێزەكانیان لە عێراق فراوان دەكەن و 3500 سەربازی تری بۆ دەنێرن، لە كاتێكدا ئێستا ناتۆ تەنها 500 سەربازی لە عێراقدا هەیە.
ستۆڵتنبێرگ لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد ژمارەی هێزەكانیان لە عێراق هەشت هێندەی ئێستا زیاد دەكەن و بڵاوەپێكردنی جوگرافیی هێزەكانیشیان بەرەو دەرەوەی بەغدای پایتەختی فیدراڵی دەبەن.
ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی بەوە کرد کە ئاستەنگێکی زۆر لە بابەتی ئەفغانستان-دا ھەیە و “بژاردەی ئاسان” نییە و وتی، “لەم قۆناغەدا دوایین بڕیارمان لەسەر داھاتووی بوونمان لە ئەفغانسان نەدا. لەگەڵ ئەوەشدا بە نزیکببونەوە لە ١ی ئایاردا، ھاوپەیمانەکانی ناتۆ بەردەوام دەبن لەسەر راوێژ و ھەماھەنگییەکانیان”.
ستۆڵتنبێرگ ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە لە ماوەی رابردوودا ناتۆ بە رێژەیەکی جیددی ژمارەی سەربازەکانی لە ئەفغانستان کەمکردووەتەوە و رایگەیاند لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆری ئەو 10 ھەزار سەربازەی ناتۆ کە لە ئەفغانستانن سەربازی ئەمریکی نین بەڵکو سەربازی ھاوپەیمانەکانی ناتۆن لە ئەوروپا.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









