
لێکۆڵینەوەى پۆلیس لەکاتى تاوانێکدا | فۆتۆ: Tony Webster / Flickr
SNN
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە کە کەسێک لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما پاشئەوەی سێ کەسی دیکە دەکوژێت، دڵی یەکێکیان دەردێنێت و لەگەڵ پەتەتەدا دەیکوڵێنێت.
لۆرینس بۆل ئاندرسن تەمەن 42 ساڵ دانی بەوەدا ناوە کە مامی و کچەکەی و دراوسێیەکی کوشتووە و ئامۆژنیشی بە سەختیی بریندار کردووە.
بەپێی بەیاننامەیەکی پۆلیسی ئۆکلاهۆما سیتی، ئاندرسن یەکەمجار دراوسێیەکی خۆی کوشتووە بەناوی لین و دواتر دڵی بڕیوە و بەکوڵاویی بردوێتی بۆ ماڵی مامی تا دەرخواردی مامی و کچەکەی و ئامۆژنی بدات.
رۆژنامەی ئۆکلاهۆما نووسیوێتی: “کە ئاندرسن پاشئەوەی دڵە کوڵاوەکەی لەگەڵ پەتاتە پێشکەشی ماڵی مامی کردووە، ئەوان رەتیانکردووەتەوە بیخۆن، دواتر بە چەقۆ کەوتووەتە وێزەیان، بەڵام ئامۆژنی هێشتا ئەژی”.
دوای پشکنینی تۆمەتبار، دەرکەوتووە کە دەناڵێنێت بە دەست نەخۆشی دڵەوە و جار جارەش تووشی گەشکە دەبێت و باری دەروونیی جێگیر نییە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









